شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسنوری قەزای خانەقین 12 چەکداری ڕێکخراوی داعش کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسنوری شارەدێی کوڵەجۆی گەرمیان راگەیاند، لە ئاکامی بۆردوومانی دوێنێی شهوی فڕۆکە جەنگیەکان لەسنوری خانەقین و گوڵاڵە، 12 چەکداری داعش کوژراون.
شایهنی باسه هێرشەکە لەلایەن چوار فڕۆكهی جهنگی هاوپەیمانانەوە ئەنجامدراوە، ژمارەیەک چەکداری پاشماوەی داعش لە نزیک گوندی شێرک کە دەکەوێتە نێوان پردی حەلوان و ڕوباری سیروان کراونەتە ئامانج.
ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی جێناكۆك بە تایبەت لە سنوری خانەقین زیادیكردووە، بەو هۆیەوە تەنیا لە خانەقین شەش گوند چۆڵکراون و دەیان كەسیش كراونەتە ئامانج لە هێزە ئەمنییەكان و مەدەنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.