وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هێڵی گەرمى كردهوه.
ئهمڕۆ یهكشهممه 22/12/2019، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: بە مەبەستی بەدواداچوون و كێشە و گرفتی هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێر، بۆ تۆماركردنی سكاڵا و داواكاری لە سەنتەری شار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەكی تەلەفۆنی هێڵی گەرمی كردووەتەوە و هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07514146642)هوە بكەن، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و بەدواداچوونێك.
ئاماژه بهوهش دراوه: بۆ هەر پرسیار و بەدواداچوونێك كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە هەیە، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07502635858) بكەن و سكاڵا و داواكارییەكانتان بگەیەنن بۆ بەدواداچوونی پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.