Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 19:25

شه‌پۆلێکى سه‌رما و به‌فر و باران هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكەن
کوردستان TV
100%


  له‌راگه‌یاندراوێكدا دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شەپۆلێکی سارد و سەرما و بەفر و بای بەهێز  ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

 دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى سێ‌ شەممە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری خێرایی با چالاك دەبێت و دەگاتە نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەوەش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە خێراییەكەی دەگاتە نزیكەی 40 كیلۆمەتر، لە ڕۆژی چوار شەممەوە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێكی باران بارینی مامناوەند ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان و لەڕۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلەكە زیاتر دەبێت.

 

كەشناسی عیراق راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ كە لە ڕۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێكی بەفر بارین-یش ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەوهۆیەوە پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكەن و خێرایی با-ش زیاتر دەبێت و دەگاتە 30- 40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و ئاستی بینین كەمدەبێتەوە.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.