Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 19:25

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌م رۆژانه‌ کرانه‌ پشووی فه‌رمی له‌ نۆڕینگە پزیشکییە میللییەکان و ڕاوێژکارییەکان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نۆرینگه‌ پزیشكی و راوێژكارییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى پشووه‌كانى سه‌ری ساڵ بریاریدا له‌11 رۆژووه‌كه‌دا  ته‌نها 2 رۆژ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی 

 

 نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان  كە ئاڕاستەی‌ نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكانی‌ هەولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە كراوە،  رایده‌گه‌یه‌نن كە تەنها ڕۆژانی‌25 ى 12 ى 2019 ، 1ى 1ى 2020 پشووی فه‌رمی ده‌بێت

 

 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ڕۆژەكانی‌ تر دەوامی‌ فەڕمی‌ دەبێت لە نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكان.


 پێشووتر له‌راگه‌یاندراوێكدا د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2019/12/25 ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه‌، 2020/1/4، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2020/1/5، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.