Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 19:24

ئه‌مرۆ به‌چاودێری مه‌سرور بارزانى هێڵی کارەبای خەبات - زەنگەنان دەکرێتەوە

ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی ژێرخانی گواستنەوەی كارەبا لە نێوان پارێزگاكانی كوردستاندا
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  23/12/2019 لە مەراسیمێكدا هێڵی كارەبای (خەبات – زەنگەنان) لە ئاكرێ دەكرێتەوە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی لە رێكەوتی 23/12/2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك هێڵی ( خەبات – زەنگەنان ) لەمەراسیمێكدا وێستگەی 132 كەی ڤی ئاكرێ دەكەنەوە

 

 

ئەم پرۆژەیە بەدرێژایی 33 كیلۆمەتر هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزەو 104 تاوەری بەرز لەخۆدەگرێت و لەلایەن كۆمپانیای هێرۆوە بەتێچوونی 7 ملیۆن و 425 هەزار دۆلار لەماوەی 120 رۆژدا تەواو بووە، واتە پێش وادەی دیاریكراوی خۆی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی ئەنجام دراوە، بەمەش پارێزگای دهۆك دەتوانێت تەواویی بەشە كارەبای خۆی بەدەست بگات ، ئەم پرۆژەیە رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی ژێرخانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگاكانی كوردستاندا.

 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.