له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كان بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێ،ێت ، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی گه‌راجی یه‌كه‌م بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه، ئاگاداری كۆمپانیاكان ده‌كات بۆ به‌شداری كردنیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرا، كه له رۆژی یه‌ك شه‌ممه 29/12/2019 كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆ له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كان – گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له ده‌قی هاوپێچی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كاندا دیاریكراون.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.