Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 04:21

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدایان داخست

وەك ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هاتنەئارای هەر پێشهاتێكی چاوەڕوان نەكراو
کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە دەروازەكانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە داخراون.

ئەم پێشهاتەش هاوكاتە لەگەڵ هاتنەئارای بۆشایی دەستووری دوای كۆتایی هاتنی ماوەی دیاریكراو لەبەردەم سەركۆماری عێراق بۆ راسپاردنی کاندیدی گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو.

دوێنێ‌ یەكشەممە هاوپەیمانی بینا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حكوومەتی كاربەڕێكەر، قوسەی سوهەیل-ی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران داهاتوو پێشكەش كرد.

لەوبارەوە ئەفسەرێك لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەك ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هاتنەئارای هەر پێشهاتێكی چاوەڕوان نەكراو، هێزە ئەمنییەكان دەروازەكانی ناوچەی سەوزیان داخستووە و رێوشوێنی توندشیان لە دەورووبەری ناوچەكەدا، گرتووەتەبەر".

ئەو ئەفسەرە گوتیشی: "خۆپیشاندەران وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە كاندیدكردنی قوسەی سوهەیل بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو، رێگەی خێرای محەمەد قاسم رۆژهەڵاتی بەغدایان داخستووە".

هاوكات سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە خۆپیشاندەران وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە كاندیدكردنی قوسەی سوهەیل بۆ پۆستی سەركۆەزیرانی داهاتوو لە لایەن هاوپەیمانی بینا-وە، رێگەی سەرەكی نێوان دیوانییە و نەجف-یان داخستووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.