Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 19:24

وێنەیەکی سروشتی باڵەکایەتی بە جوانترین وێنەی گەشتیاری ساڵی 2019 دەستنیشانکرا

بەرزترین گۆمە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%


لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، لەنێو 25 وێنەی سەرنجڕاکێش، وێنەیەکی سروشتی باڵەکایەتی خەڵاتی جوانترین وێنەی گەشتیاری ھەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2019 پێبەخشرا.

پێشبڕکێکە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵانە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەشتیاری و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار و رێزگرتن لە دڵسۆزی و ماندووبوونی فۆتۆگرافەرەکان بەڕێوە دەچێت.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامانج لەم پێشانگایە و دەستنیشانکردنی جوانترین وێنەی گەشتیاری ساڵ، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەشتیاری و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزارە، وەهەروەها ڕێزگرتنە لە دڵسۆزی و ماندووبوونی فۆتۆگرافەرەکانی هەرێمی کوردستان.
وێنەکە لەلایەن فۆتۆگرافەر (محەمەد موراد ئاکۆیی) گیراوە، کە فۆتۆگرافەرێکی خۆبەخشە و چەندین ساڵە کار لەسەر وێنەی سرووشتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەكات.

گۆمی بێکۆدیان 3200 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بە بەرزترین گۆمی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەندرێت و کەوتۆتە سەر زنجیرە چیای حەساری سەکران لە دەڤەری باڵەکایەتی و دیمەنێکی ئێجگار جوان و قەشەنگی هەیە و نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان لە سنوری پارێزگای هەولێر دوورە.

پلەی گەرمی لە وەرزی هاوین لە گۆمی بێکۆدیاندا 10 بۆ 15 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات، تا کۆتایی مانگی هاوین بەفری لێ نابڕێت و کەوتۆتە زۆنی ناشناڵپارکی هەڵگورد-سەکران.

بێکۆدیان ساڵانە سەرنجی گەشتیارێکی زۆر بۆخۆی ڕادەکێشێ، شاخەوانەکانیش گرووپ گرووپ سەردانی دەکەن، لە ڕێگای ناوچەی (پڕژە)ی باڵەکایەتی نزیکەی 8 بۆ 10 کاتژمێر بە پیادە بەناو لوتکاچیاو دیمەنی سیحراوی و هاژەی تاڤگە بەفراوەکان دەگەیتە بێکۆدیان، گەشتیاران شەوێک لەو شوێنە دەمێننەوە و هەندێکیشیان لەناو بەفری بێکۆدیان مەلەوانی دەکەن و سترێس و نەخۆشی لەوێ فڕێ دەدەن.

1

کەریم سمکۆ
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.