به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:كوڕه لاوێكی دانیشتووی قه‌زای قه‌ڵادزه به چه‌كی جۆری كلاشینكۆف به هۆكارێكی نادیار كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر 8:20 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو بریندارێك به‌ناوی (ك . م . ع ) له‌دایك بووی ساڵی 1997 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه كه به چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) به‌هۆكارێكی نادیار گولـلـه‌یه‌كی له سنگی خۆی دابوو كه‌مێك پێش ئێستا گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: پێشتر باوكی ئه‌وه‌ی وتبوو كه كوڕه‌كه‌ی باری ده‌رونی ناجێگیره و چه‌ند جارێك بردویه‌ته لای پزیشك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه براوه‌ته هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.