ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه یاریزانی یۆڤنتۆس ماریۆ ماندۆزۆكیچ گه‌یشته وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ ته‌واو كردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دحیلی قه‌ته‌ری
رۆژنامه‌كانی وڵاتی ئیتالیا وێنه‌یه‌كی ئه‌و یاریزانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه تیایدا نوسراوه ماندۆزۆكیچ به‌ر له‌چوونی بۆ پشكنینی پزیشكی بۆ یانه نوێیه‌كه‌ی له‌وڵاتی قه‌تر، ماندۆزۆكیچی ته‌مه‌ن سی و سێی سالان بۆ ماوه‌ی چوار سال و نیوه درێسی یانه‌ی یۆڤنتۆسی پۆشیوه، له‌ئێستاشدا یانه‌ی دحیلی قه‌ته‌ری له‌خولی ئه‌ستێره‌كانی قه‌ته‌ر هه‌وله‌كانی چر كردۆته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی ئه‌و یاریزانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.