یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ناسراو بهكاف لیستی كۆتایی ده‌ست نیشانكردنی باشترین یاریزان كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بۆ سالی دووهه‌زارو نۆزده بڵاوكرده‌وه
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كاف بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ناوی هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌ی مانچسته‌ر ستی ریاز موحرهزی جه‌زائیری و یاریزانی سه‌نیگالی سادیۆ مانی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول و هاورێیكهی لهلیڤهرپول محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری هاتووه
سه‌لاح له‌دوو سالی رابردوو شانبه‌شانی مانی و ئۆبامیانگ ركابه‌ری كرد‌و براوه‌ی نازناوهكهبوو، مانه‌وه‌ی ئه‌و سێی یاریزانه له‌سیتی كۆتایی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان و هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌شیان كردوه، موحره‌ز له‌گه‌ڵ جه‌زائیر دوای بیست‌و نۆ ساڵ دابران جارێكی دیكه نازناوه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، هه‌رچی محه‌مه‌د سه‌لاح و مانیه ئه‌م دووانه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول براوه‌ی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و جامی جیهانی یانه‌كان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.