کۆبونەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی گشتی لەسەرۆک یەکێتیە وەرزشییەکان و سەرۆکی نوێنەرایەتی شارەکان لهشاری ههولێر بەرێوەچوو
بهپێى راگهیاندراوی راگهیاندنى لێژنهى ئۆلۆمپى ههرێمی كوردستان بڵاو كراوهتهوه كه بەئامادەبونی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و ئەمینداری دارایی و ئەندامان کۆبونەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی گشتی ئەنجامدرا
راشیدهگهیهنن ، لەکۆبونەوەکەدا وتاری هەریەک لەسەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی و جێگری سەرۆک و ئەمینداری گشتی و راپۆرتی دارایی لەلایەن ئەمینداری دارایی خوێندرایەوە
لەراپۆرت و وتارەکانی بەرپرسانی ئۆڵۆمپی بۆدەستەی گشتی گفتوگۆ،لەسەر کۆی چاڵاکیەکان بۆ ساڵی 2019 کرا و پلان و بەرنامەش چاڵاکیەکان بۆ ساڵی 2020 لە پێناو باشتر بەرێوەچونی کۆی چاڵاکیە وەرزشیەکان گفتو گۆی لەسە ر کرا
راگهیاندنى لێژنهى ئۆلۆمپى ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه دواتر دەرگای،گفتو گۆبۆ ئامادەبووان کرایەوە بۆ گوێگرتن له دەستەی گشتی و لەلایەن،بەرپرسانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان وەلامی تەواوی ڕەخنە و پێشنیارەکان درایەوە
هەر لەو کۆبونەوەیەدا دەستەی گشتی هەردوو ڕاپۆرتی گشتی لەسەر کارو چاڵاکیە،وەرزشیەکان بۆ ساڵی 2019 و راپۆرتی دارایی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.