Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 18:25

هاتووچۆی هه‌ولێر: رێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر -پیرمام ده‌ست به‌دووباره‌ قیرتاوکردنه‌وه‌ى کرا

شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا فازل حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ ، كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 23 ى 12 ى 2019 ،  له‌لایه‌ن تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌ولێر ده‌ستكرا به‌پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر - پیرمام 


گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  كاره‌كانی قیرتاوكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێچه‌كانی پیرمامه‌ له‌و سایده‌ی كه‌به‌ره‌و هه‌ولیر دێت بۆیه‌ سایدی چوون بۆ پیرمام كراوه‌ به‌دووساید ، بۆچوون وهاتنیش به‌كار دَیت تاكو پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت


فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر  ئاگاداری شۆفێرانیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌  پابه‌ندی رێگا گۆرینه‌كه‌ بن ، به‌پێی هێماكانی هاتووچۆ كه‌ ئاراسته‌كان دیاری كراوه‌ رێگابگرنه‌ به‌ر

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.