ستیڤن لۆرنس دانیشتووى شارى چێلمسفود له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى له‌نده‌نی پایته‌ختى به‌ریتانیا، دوو داواكارى كردبوو له ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كه بۆ بڕینه‌وه‌ى دره‌ختێكى ئه‌روز له ته‌نیشت ماڵه‌كه‌ى كه ته‌مه‌نى 90 ساڵ بووه، هه‌ردوو داواكارییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كه ره‌تكرانه‌وه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هۆشداریان دابوو به ستیڤن كه هیچ زیانێك به‌و دره‌خته نه‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵی ئه‌نجوومه‌نى شارى چێلمسفود ستیڤن لۆرنس به ئه‌نقه‌ست توێكڵى قهدهى خوارى درهختهكهى لێكردبووهوه و چه‌ند كونێكى له‌سه‌ر كردبوو و به جۆرێك زیانى گه‌یاندبوو به دره‌خته‌كه ده‌بوایه ببڕدرێته‌وه و لۆرنسیش بدرێته دادگا.
دوای ئه‌م رووداوه ستیڤن لۆرنس له دادگاى باسیلدۆن ماجیسترێیتس، دانى به تاوانه‌كه‌ى نابوو، كه ئه‌و به ئه‌نقه‌ست زیانى به دره‌ختێكى كۆنى پارێزراوى ژینگه داوه، سه‌ره‌تا تاوانبار به 90 هه‌زار پاوه‌ندى ئهستهرلینى سزادرا دواتر بڕیاره‌كه كه‌مكرایه‌وه له‌سه‌ر دانپێدانى پێشوه‌خته‌ى تاوانبار به كاره‌كه‌ى بۆ 60 هه‌زار پاوه‌ند كه ده‌كاته 78 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و له‌گه‌ڵ خه‌رجى 1004 پاوه‌ند و سهرباجێكى زیان پێگه‌شتوو به 32 پاوه‌ند.
مایك ماكرۆ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن گوتى: ئه‌م بڕیاره گرنگه و ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌مه‌ن و به‌هاى نرخى دره‌خته‌كه له‌به‌رچاو ده‌گرێت بۆ خه‌ڵك له ناوچه‌كه، كه رۆژانه چێژیان له بینینى وه‌رده‌گرت و ئه‌و دره‌خته له راده‌به‌ده‌ر گرنگ بوو بۆ ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه.
ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى خه‌مباریى بوو سه‌ره‌تا ئه‌و زیانه‌ى گه‌یشتبوو به دره‌خته‌كه له‌لایه‌ن لۆرنس دره‌خته‌كه تواناى ژیانه‌وه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام له دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمان و هۆشدارى درابوو به لۆرنس تا بوه‌ستێت له گه‌یاندنى زیان به دره‌خته‌كه ئه‌و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى كرد و زیاتر زیانى به دره‌خته‌كه گه‌یاندبوو تا ئه‌و راده‌یه‌ى دره‌خته‌كه تواناى زیندووبوونه‌وه‌ی نه‌مابوو.
دره‌خته‌كه له جۆرى ئهروزه و كاریگه‌ر و پێگه‌یوو بوو له ناوچه‌یه‌كى ژینگه پارێزراو له پێش ماڵى ستیڤن لۆرنس كه له‌سه‌ر موڵكى ئه‌و بووه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه دابوو پێده‌چێ دره‌خته‌كه به ماوه‌یه‌كى كه‌م روێنرابێت له دواى بنیاتنانى خانووه‌كه له ساڵى 1908.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.