سبه‌ی سێشه‌مه رێكه‌وتی 23/12/2019 دیوانی (سه‌مای تابلۆیه‌كی سپی) شاعیر "كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س" بڵاوده‌كرێته‌وه.
له كۆرێكی شعیر ئامێزدا له هۆتێلی چوار چرا شاعیر "كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س" كۆمه‌ڵه شعرێكی خۆی ده‌خوێنێته‌وه ، له هه‌مان كاتدا دیوانی (سه‌مای تابلۆیه‌كی سپی) خۆی به واژۆی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده بووان ده‌كات.
كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س له دایكبووی ١٩٦٥/٧/١ ھه‌ولێر ،مامۆستای فیزیا له قوتابخانه‌ی ھه‌ولێری نموونه‌یی ،له دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌نووسێ.
له رۆژنامانه كاری كردووه:
رۆژنامه‌ی برایه‌تی ١٩٩٢
رۆژنامه‌ی رزگاری ١٩٩٤
ئه‌ندامی بۆردی ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و ھزری دیموكراسی یه
له‌بواری چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌ندامی كارایه
له چه‌ندان رۆژنامه و گۆڤار و تیڤه‌كان به‌رنامه‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و سیاسی و ھزری ھه‌بووه و بلاوكراوه‌ته‌وه
خاوه‌نی دوو كتێبی چاپكراوه:
١- له‌بیركردن .com ی ئه‌حلام موسته‌غانمی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی ٢٠١٩
٢- دیوانی شیعری ( سه‌مای تابلۆیه‌كی سپی ) ٢٠١٩
شایانی باسه كۆره‌كه له كاتژمێر 4ی ئێواره له هوتێلی چوار چرا ساز ده‌كرێت ،هاتن بۆ هه‌مووانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.