Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:18

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ زه‌وی چاوه‌ڕوانی دوو هه‌سارۆچکه‌ی "مه‌ترسیدار" ده‌کات

پێش جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ، ره‌نگه‌ ته‌قینه‌وه‌ رووبدات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌.. زه‌وی چاوه‌ڕوانی دوو هه‌سارۆچكه‌ی "مه‌ترسیدار" ده‌كات ره‌نگه‌ به‌هێزی سه‌دان بۆمبی ئه‌تۆمی بته‌قنه‌وه‌!

ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانیی ئه‌مریكی "ناسا" هۆشداری دا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی كانوونی یه‌كه‌م، دوو هه‌سارۆچكه‌ی "مه‌ترسیدار" به‌خێرایی 32 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا له‌نزیك زه‌وییه‌وه‌ تێپه‌ر ده‌بن و، ئه‌گه‌ر هاتوو بێنه‌ نێو سنووری هه‌ساره‌كه‌مان پێش جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ، ره‌نگه‌ ته‌قینه‌وه‌ رووبدات.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "IB Times"، ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ زۆر به‌هێز ده‌بێت كه‌ هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌دان بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واتا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك و باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر زه‌وی.

ناوه‌ندی "ناسا" بۆ تۆژینه‌وه‌ی ته‌نه‌ نزیكه‌كان له‌ زه‌وییه‌وه‌ (CNEOS)، یه‌كه‌م هه‌سارۆچكه‌ی دیاری كرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ زه‌وی و به‌ " XP3 2019" ده‌ناسرێت، پانی ئه‌م به‌رده‌ ئاسمانییه‌ نزیكه‌ی 70 مه‌تر ده‌بێت و، له‌ ئێستادا به‌خێرایی 32 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڵام هه‌سارۆچكه‌ی دووه‌م كه‌ به‌ "WB7 2019" ناسراوه‌، ره‌نگه‌ چه‌ند كاتژمێرێك دواتر پاش گه‌یشتنی هه‌سارۆچكه‌ی یه‌كه‌م بگاته‌ سنووری زه‌وی و، تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی 70.9 مه‌تر ده‌بێت و، خێرایی ئێستای زیاتر له‌ 24 هه‌زار كیلۆمه‌تر مه‌تره‌ له‌ یه‌ك كاتژمێردا.

ئه‌م هه‌واڵانه‌ پاش ئه‌وه‌ دێن كه‌ پسپۆڕانی "ناسا" هۆشدارییان دا له‌وه‌ی هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه‌ پانییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 مه‌تر ده‌بێت، ره‌نگه‌ له‌ رۆژی "Boxing Day" به‌خێرایی 43 هه‌زار و 450 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا زه‌وی تێپه‌ڕێنێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌و به‌رده‌ ئاسمانییه‌ زه‌به‌لاحه‌، كه‌ ناسراوه‌ به‌ 2000 CH59، له‌ كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ هه‌ساره‌كه‌مان به‌دی بكرێت..    

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.