پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە دوو تاوانی جیاوازدا دوو تۆمەتباری دەستگیر کردووە.
دوای ئاگادار کردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە، بەبوونی دوو ڕووداوی دزیکردن لە سنوری بنکەکەیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لەماوەیەکی کەم دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات.
لەم بارەیەوە (ڕائید/باساک فرج ڕحیم) بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا ئاگادارکراینەوە بەبوونی دوو تاوانی جیا لەسنوری بنکەکەمان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم دوو ڕووداوە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین.
تاوانەکان بەم شێوەی خوارەوە بوون:
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ا.د.خ)، تەمەن(۲۰) ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی ماتۆر سکیلێک و لەکاتی دەستگیرکردنی بڕێک ماددەی هۆشبەری لابووە، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە(٤٤٦) و (۱٤)ی ماددەی هۆشبەر.
تاوانی دووەم: تۆمەتبار (هـ.ع.ص)، تەمەن (۲۷) ساڵ، هەڵسابوو بە دزی کردن لە دوو مارکێت، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە ی.س.ع.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.