Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:17

سبه‌ی رێوره‌سمی ناساندنی  هه‌ر دوو کتێبی (پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆک) و (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆک بارزانی- یه‌وه‌) ساز ده‌کرێت

به‌ هه‌رسێ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌ چاپدراون 
کوردستان TV
100%

سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 24ـی12ـی2019 له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌ت دا به‌ئاماده‌بوونی نووسه‌ران و رۆشنبیران و میدكاران هه‌ردوو كتێبی (پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك) وه‌ (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆك بارزانی - یه‌وه‌) پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ران ده‌كرێت.

كتێبی(پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك) له‌ ئاماده‌كردنی میدیا كار (ره‌نجبه‌ر حاجی) كه‌ پێشتر به‌ شێوه‌ی فیلمی دیكیۆمێنتاری بۆ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له‌لایه‌ن ناوبراو به‌رهه‌مێندرابوو وه‌ كتێبی (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆك بارزانی- یه‌وه‌)  له‌ ئاماده‌كردنی نووسه‌ر ( ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج)

كتێبی (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆك بارزانی- یه‌وه‌)  به‌ سێ زمان (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگیلزی) تایبه‌ته‌ به‌سه‌رجه‌م هۆشدارییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2010 تا 2017 له‌باره‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

شایانی باسه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی ده‌سته‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی (پ.د.ك) میدیا سه‌نته‌ر له‌ كاتژمێر 3:30  ئێواره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.