Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:35

ئاژانسی رۆیتەرز ژماره‌ی کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئێران بڵاوده‌کاته‌وه‌

پشتبەستن بە سێ بەرپرسی نێو وەزارەتی ناوخۆ
کوردستان TV
#11
100%


ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز  بڵاویکردوەتەوە، لە سەرەتاى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە کە دوو هەفتەى خایاند (1500) کەس کوژراون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی نێو وەزارەتی ناوخۆی ئێران کە ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئه‌و به‌پرسانه‌ راینگه‌یاندووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایی ئێران نزیکەی هەزار و 500 کەس کوژراون.

بەپێى ئامارەکە، لەناو کوژراوەکاندا (17) مێرمنداڵ و نزیکەى (400) ژن هەن، هەروەک ژمارەیەک کارمەندی ئاسایش هێزەکانی ناوخۆش لەناو کوژراوەکاندان، بەبێ ئەوەی ژمارەی راستەقینەیان ئاشکرا کرابێت.

لە (15/11/2019) بەهۆى گرانبوونى نرخى بەنزین، خۆپیشاندان لە تاران و ژمارەیەک شاری دیکەی ئێران دەستیپێکرد و بۆ ماوەى دوو هەفتە بەردەوام.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.