Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 06:45

20 سودی ئه‌فسانه‌یی سێو بزانه‌

تینوێتی ده‌شكێنی و جه‌گه‌ر چالاك ده‌كات
کوردستان TV
100%

(1) سێو یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ده‌كرێت به‌ زیاد له‌ شێوه‌یه‌ك سودی لێوه‌ربگیرێت و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیشاڵ و ئاوی تێدایه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.

(2) سێو سودی بۆ به‌كتریای سوودبه‌خشی گه‌ده‌ هه‌یه‌: ئه‌و جۆره‌ ڕیشاڵانه‌ی ناو سێو كه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ و قه‌ڵه‌وی سودی هه‌یه‌، هاوكات خۆراكێكی له‌باره‌ بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ناو گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كان.

(3) سێو بۆ ڕه‌بوه‌ باشه‌: له‌ سێودا پێكهاته‌ی دژ به‌ هه‌وكردن بوونی هه‌یه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌كانی سیستمی به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌. به‌مه‌ش هه‌ڵاوسانی ناو ڕێڕه‌وه‌كانی هه‌ناسه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

(4) سێو بۆ له‌ده‌ستدانی كێشی له‌ش: سێو ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیشاڵ و ئاوی تێدایه‌. ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ش له‌ گه‌ده‌دا ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وی كه‌ بۆشایی پڕبكرێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ تێری بكرێت. به‌مه‌ش ئاره‌زووی زۆر خۆری كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

(5) سێو بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه‌: به‌هۆی پێكهاته‌ی ڕیشاڵه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی كه‌مكه‌ره‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، سێو بۆ دڵ باشه‌ و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی مێشكیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

(6) سركه‌ی سێو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاو بوخرێته‌وه‌ ئه‌وا قه‌ڵه‌وی ناهێڵێت و له‌ش له‌ سه‌رما ده‌پارێزێت.

(7) شه‌ربه‌تی سێو ترشی ئه‌سیدی گه‌ده‌ ده‌مژێت و جاره‌سه‌ری گرفته‌كانی برینی گه‌ده‌ و برینی دوانزه‌ گرێ ده‌كات.

(8) یارمه‌تی ده‌به‌زاندنی كێش ده‌دات،توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ڕازیلی ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رۆژانه‌ 3 سێو ده‌خۆن زیاتر كێشیان داده‌به‌زیت به‌ به‌راورد به‌و ئه‌فره‌تانه‌ی كه‌ سێو ناخۆن یان كه‌متر له‌و بره‌ ده‌خۆن.

(9) خواردنی سێو بۆ مێشكی به‌ساڵاچوان به‌سووده‌: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خواردنی سێو بۆ ئه‌و ماددانه‌ به‌سووده‌ كه‌ له‌ ده‌ماره‌كانی مێشكدا تۆماركردنی یادگه‌یان له‌ ئه‌ستۆدایه‌.سێو باشترین و به‌سوودترین میوه‌یه‌ له‌ ناو میوه‌كاندا كه‌ ڕیخۆڵه‌ چالاك ده‌كات و قه‌بزی درێژ خایه‌ن نایه‌ڵێت.

(10) جگه‌ له‌مانه‌ سێو خۆراك ده‌دات به‌خانه‌كانی له‌ش، ئێسك به‌ھێز ئه‌كات، خانه‌كانی مێشك تازه‌ ئه‌كاته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ ژه‌ھر، گیراوه‌ی سێو ڤایرۆس و به‌كتریاو میكرۆبی جه‌سته‌ له‌ناو ئه‌بات.

(11) یارمه‌تی چاك بونه‌وه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌دات ،تویژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو له‌و منداڵانه‌ی كه‌ توشبوون به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ئه‌و مندێڵانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ شه‌ربه‌تی سیو ئه‌خۆنه‌وه‌ تیبینی كرا، خیزه‌ خیزو ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان به‌ره‌و كه‌متر ڕۆشت ،به‌ به‌راورد به‌و مناڵانه‌ی كه‌ته‌نها 1 جار ئه‌یخۆنه‌وه‌ له‌ مانگیكدا.

(12) سێو بۆ ته‌ندروستی ئێسك به‌سووده‌: یه‌كێك له‌ پێكهاته‌یه‌كانی ناو سێو كاریگه‌ری دژه‌ ئۆكسێنه‌ری هه‌یه‌. ئه‌م پێكهاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی دژ به‌ هه‌وكردنی سێو ده‌بێته‌ هۆی باشتركردنی ته‌ندروستی ئێسك. خواردنی سێو واده‌كات له‌گه‌ڵ زۆربوونی ته‌مه‌ن پێكهاته‌ی ئێسك تێك نه‌چێت.

(13) سێو مێشك و دڵ و گه‌ده‌ به‌ھێز ئه‌كات، بۆ ئازاری جومگه‌كان و سپڵ باشه‌ و كۆكه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و رشانه‌وه‌ رائه‌گرێت، ھه‌روه‌ھا ھه‌ناسه‌دان باشتر ئه‌كات و جگه‌ر ئه‌پارێزێت.

(14) ده‌تپارێزیت له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و ژێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و مه‌مك و جگه‌رو كۆڵۆن .

(15) نه‌خۆشی تا داده‌به‌زێنێ و تینوێتی ده‌شكێنی و جه‌گه‌ر چالاك ده‌كات و كۆكه‌ هێمن ده‌كاته‌وه‌.

(16) سێو دژی شێرپه‌نجه‌یه‌: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خواردنی سێو ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌متر ببێته‌وه‌.

(17) سوودی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڕشانه‌وه‌ی منداڵ و به‌ردی گورچیله‌ و میزڵدان و ترشه‌ڵۆكی میز لاده‌بات.

(18) سێو كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ده‌رمانه‌ ئازار شكێنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

(19) سێو پڕه‌ له‌ ڤیتامین ئه‌ی، بی، جی. سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ماده‌ی شه‌كرو پرۆتین و پۆتاسیۆم و كالسیۆم و سۆدیۆم.

(20) سێو ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌: له‌ سێودا پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی هه‌یه‌ به‌ ناوی پۆلی فینۆڵ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.