كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی، سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و كانزاكانی عێراق ده‌ست به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گرێت وۆڵ-ی پیكاب ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حسێن ئه‌حمه‌د مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌ل ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا كۆكردنه‌وه‌و دروستكردنی ئۆتۆمبێلی گره‌یت وۆڵ به‌ڕێژه‌ی 95%ی چین-ی كۆتاییهاتووه.
ئاماژەی بەوەشداوە: پێداویستیەكانی 30 ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب گەیشتون بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە كۆكردنەوە و بەرهەمهێنانیان، ئەوەش لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی داهاتوەوە دەستپێدەكات.
حسێن ئەحمەد روونیشیكردوەتەوە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لەبازاڕی عیراقی‌دا قبوڵكراوە و كۆمپانیاكە لەپەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەجۆرێك كە پێداویستیەكانی بازاڕی عیراقی و هاووڵاتیان پڕبكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.