پەرلەمانتارێکی عێراق رایگه‌یاند: ژمارەیەک پۆستیان لە وەزارەتی کارەبا بۆ فرۆشتن ئاشكراكردووه، بەجۆرێک نرخی پۆستی بەڕێوەبەرێکی گشتی یەک ملیۆن دۆلارە.
عالیه نوسێف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، گهندهڵكارهكانى وه‌زاره‌تى كاره‌با چه‌ند پۆستێكیان نمایشكردووه بۆ فرۆشتن، كه پۆسته‌كانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییانه‌ن بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا خانه‌نشین بكرێن، نرخى هه‌ریه‌كه له‌و پۆستانه‌ش یه‌ك ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکرای کرد : وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌م بهڕێوهبهرایهتیهى ئێستا پله تایبه‌ته‌كانى داوه به‌كه‌سانێك، كه تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره و هیچ توانا و دهستپاكیهكیان تێدا نییه، ئه‌وه‌ش به پشتگیریى حزبه‌كان، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا گرتووه، یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گومان‌لێكراو، كه پۆسته‌كان ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته پڕ لهگهندهڵیهكانیان تێپه‌ڕێنن، یان له‌رێگه‌ى مافیاكانه‌وه ئه‌و كارانه ده‌كرێت.
نوسەیف ئاشکرای کردوە؛لەناو ئەو پۆستانەی خراونەتەڕوو بۆ مامەڵەکردن پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هونەری، بەڕێوەبەری گشتی ئابوری، بەڕێوەبەری گشتی پشکنین و بەگەڕخستن، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنان، بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردن، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی وزەی کارەبا هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.