وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی رایگه‌یاند: سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی رادەگەیەنرێت.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، مەلا یاسین، وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، کۆنگرە هەنگاوە سەرەکییەکانی ناوە و سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی رادەگەیەنرێت.
وته‌بێژی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێستاش پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌رده‌وامه.
مه‌لا یاسین رایگه‌یاند، تا كاتژمێر (02:00)ـی ئه‌مشه‌و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌واو ده‌بێت.
مه‌لا یاسین ئاشكرایكرد كه ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی له سه‌رۆكێك و هه‌شت ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی پێكدێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرسێ رۆژەکەی کۆنگرە بەبێ کێشە تیپەرێوە، سبەینێ کۆنگرە کۆتایی دێت .
مەلا یاسین باسی لەوەش کرد، دەربارەی شێوازی دەنگدانیش باسی لەوە کرد، ھەموو ئەندامێکی کۆنگرەی یەکێتی دەنگەکانی خۆی دەبینێت.
دەربارەی کێشەکانیش جەختی کردەوە، ئەو کێشانە کۆتای‌یان ھات لە سەرکردایەتیی پێشوو ھەبوون.
مه‌لا یاسین گوتیشی: پڕۆسەکە بە ئامادەبونی 8 دادوەرو بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕێوە دەچێت، لە کۆی 1000 ئەندامی کۆنگرەش نزیکەی 400 بۆ 450 کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی 118 کورسی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.