له‌نووسراوێكدا هێمن هەورامی جێگری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24 ى 12 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و داوا له‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات له‌كاتى ئاماژه پێدراودا ئاماده‌بن
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ئه‌مرۆی په‌رله‌مان:
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ماده‌ى (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/12/24 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه)ی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له ماده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (28، 34) له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (عپمان علی سمایل) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی).
2ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له‌لیژنه‌ی (شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان).
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (مهم بورهان قانع) په‌یوه‌ست به(سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.