Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 17:21

راوبۆچوونى وەزارەتی دارایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌کانی دیکه‌ وه‌رگیرا

لیژنه‌ى دارایی و وه‌زیری دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆبوونەوە‌
کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رنج و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى،  لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و‌ ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە به‌ئاماده‌بوونى د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و بریكارى وه‌زیرى دارایی به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ژمێریارى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینیى هه‌رێم كۆبووه‌وه.‌

له‌ كۆبوونه‌وەکەدا لیژنه‌كه‌ راوبۆچوونى وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق وه‌رگرت.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ وه‌زیرى دارایی و شاندی یاوه‌رى سه‌رجه‌مى ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساكه‌یان خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ش ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى هه‌یان بوو ئاراسته‌ى وه‌زیر و ستافه‌كه‌یان كرد.

ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رى له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌به‌رژوه‌ندیى گشتى و رێكخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینى و مووچه‌و ماف و ئیمتیازاتەکان، وابڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌مه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زیرى ناوخۆو شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی كۆببنه‌وه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.