Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 17:21

که‌شناسی هه‌رێم: باران بارین ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌ى گه‌رما ئه‌مرۆ و سبه‌ى راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 24 ى 12 ى 2019 له‌پارێزگای هه‌ولێر ، ئاسمان ساماڵ و  په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت ، دواتر له‌ئێواره‌دا له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور 

له‌پارێزگای دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان په‌له‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و  په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت ، دواتر له‌ئێواره‌دا له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور  

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان په‌له‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت

راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 25 ى 12 ى 2019 ، له‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر ، دهۆك  ، سلێمانى ، كه‌ركوك له‌هه‌ندێ ناوچه‌ و كاتی جیاوازدا باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ 

1111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.