كونسوڵگه‌رى گشتى به‌ریتانیا له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی كونسوڵى گشتى به‌ریتانیای له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شێك له كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح و سه‌رى ساڵى نوێ پیرۆزده‌كه‌ن.
جه‌یمس سۆرنتن كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شێك له كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا په‌یامى پیرۆزبایى جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح و سه‌رى ساڵى نوێ له هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
جه‌یمس سۆرنتن په‌یامه‌كه‌ى به زمانى ئینگلیزى پێشكه‌ش كرد و ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه بوو: سڵاو من جه‌یمس سۆرنتن كونسوڵى گشتى به‌ریتانیام له هه‌ولێر له هه‌رێمى كوردستان، من ئێستا لێره‌م ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌شێك له كارمه‌ندانى تیمه گه‌وره‌كه‌ى كونسوڵخانه، خۆشییه‌كى له‌راده‌به‌ده‌ره بۆ من كه‌وا خزمه‌ت ده‌كه‌م له‌م شوێنه‌ى جیهان و ساڵى 2019 ساڵێكى پڕ چالاكى بوو بۆ ئێمه وه له 2020 چالاكى زۆر زیاترمان ده‌بێت، بۆیه جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح و سه‌رى ساڵى نوێ له هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت.
جه‌یمس سۆرنتن له كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێك له كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به زمانى كوردى ده‌ڵێن، ساڵى نوێتان پیرۆز.
ئاماده‌كردنى/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.