به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 25-12-2019 نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌رییه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك باران بارین ده‌ست پێ ده‌كات پاشان له شه‌ودا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین ده‌بارێت .
ده‌شڵێت: رۆژی پێنج شه‌ممه ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه باران بارینه ,ئاستی باران مامناوه‌ند ده‌بێت .رۆژی هه‌ینی باران بارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات هه‌ندێ جار خێرای با زیاد ده‌كات وه به‌فریش له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان ده‌بارێت كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.