بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( کریسمس)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح(کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا جەژن بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە، شانازیش دەکەین کە پەناگەیەک بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.
هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر ببێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/24

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.