Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:19

سەرۆک بارزانی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح له‌ کریستیانان پیرۆز ده‌کات

سەرۆك بارزانی: جەخت لە پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكان دەكەم
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كریستیانان ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر قووڵتركردنی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتیش باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت.

مسعود بارزانی
24/12/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.