ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه‌و دواتر به بێ ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى كورد هه‌ردوو یاساكه په‌سه‌ند كران.
له‌م باره‌وه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌كانی 15 و 16ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 15ی پڕۆژه‌یاساكه، بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاوه بچووك ده‌كرێته‌وه بۆ قه‌زا و تێیدا یه‌كه‌م و زۆرینه سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی دیكه ده‌فه‌وتێن.
به‌پێى مادده‌كه بازنەکانی ھەڵبژاردن لەسەر بنەمای فرەیی دابەش دەکرێن ، لە ھەر بازنەیەکدا بچوکترین بازنەی ھەڵبژاردن قەزا دەبێت و ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی قەزا کەمتر بوو لە (100000) سەد ھەزار کەس ، ئەوا لەگەڵ نزیکترین قەزای ھاوسێی دەکرێت بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
هه‌روه‌ها پاڵێوراوەکانی ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردن لەسەر بنەمای کەسی (فردی) پێشکەش دەکرێن، نەک لەسەر بنەمای لیست.
تێزانین پێشتر چەند جارێك كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرابوو بە هۆی هەردوو مادەی 15 و 16ی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەوە، چونكە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد و سوننە ناڕەزاییان هەبوو لەسەر ناوەڕۆكەكەی، كە باس لە فرە بازنەیی دەنگدان دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.