وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆنگرە تا سبەی بەردەوام دەبێت.
مەلا یاسین، وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی ئەمشەو کۆتایی نایەت و دەکەوێتە سبەینێ.
مەلا یاسین گوتیشی: به‌هۆی زۆری ده‌نگده‌ره‌كان و ژماره‌ی كاندیده‌كان، پڕۆسه‌كه قورسه‌و پێویستی به ورده‌كارییه و كاتی زۆری ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان لیژنه‌یه‌ك كه له چه‌ندان دادوه‌رو پارێزه‌ر پێكهاتوون به‌وردی كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسێیەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستاندا، لەكاتژمێر 9:00ی بەیانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی كە ژمارەیان 118 ئەندام بو دەستیپێكرد و بەهۆی زۆری ژمارەی دەنگدەرانیشەوە، پڕۆسەكە دواكەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.