له ئاكامی زنجیره په‌لامارێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگاكانی كه‌ركووك، مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین باكووری عێراق، پێنج كارمه‌ندی ئه‌منی كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن تۆڕی میدیای ئاسایشی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له میانی تێپه‌ڕبوونی سه‌ربازاندا له نزیك گوندی سه‌ڵاحییه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا، دوو سه‌رباز كوژراون و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب فه‌یسه‌ل جبوری رایگه‌یاند له نزیك شارۆچكه‌ی مه‌خموور هێرشكراوه‌ته سه‌ر ده‌ورییه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
فه‌یسه‌ل جبوری باسی له‌وه كرد كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراودا، دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها نه‌قیب حه‌مید عوبه‌یدی له ئاسایشی كه‌ركووك، باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو خاڵی ئه‌منیی كه بیره نه‌وتییه‌كانی خه‌بازه ده‌پارێزن. له‌و هێرشه‌دا یه‌ك پۆلیس كوژراوه و دووی دیكه‌ش برینداربوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.