كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، ٢٥٠ خێزان له ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری پارێزگای دیاله، ئاواره‌بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، فازڵ عه‌ززاوی بڵاویكراوه‌ته‌وه‌ه، به‌م دواییانه هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله زیاد بوون كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا، ٢٥٠ خێزان له ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین باكووری پارێزگاكه ئاواره‌بوون.
به‌گوته‌ی فازڵ عه‌ززاوی، به‌شێك له‌و ٢٥٠ خێزانه له كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دیاله نیشته‌جێبوون و به‌شێكی دیكه‌شیان روویان له ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، سێ كه‌مپی ئاواره‌كان له دیاله هه‌ن كه له‌ئێستادا، ٩٢٠ خێزان تیایدا نیشته‌جێن.
ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا به‌هۆی ناكۆكیی تایفییه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هۆزه‌كاندا رووده‌دات كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ناحیه‌كه ئاواره‌بوون.
به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه دووباره هێزه‌كانی پۆلیس له ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی دیاله، نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری رایگه‌یاند كه به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان، پشكنین و ده‌ستگیركردنی ئه‌و داواكراوانه‌ی كه له ناكۆكییه‌كانه‌دا تێوه‌گلان له ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا ئه‌نجامداوه كه له‌میانیاندا تا ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییدا گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.