Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 15:17

پارێزگاری هه‌ولێر له‌دره‌نگانى شه‌وی رابردوو به‌شێوه‌یه‌کی کتو پڕ نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى رۆژهه‌ڵاتی به‌سه‌رکرده‌وه‌

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی و دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئێشکگرانی نەخۆشخانەکە
کوردستان TV
100%

 راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کاتژمێر12:30ی شەوی ڕابردوو، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی و بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئێشکگران و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە لە پێشوازی کردنی نەخۆش، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەشێوەیەکی کت و پڕولەناکاو، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو بەسەر کردنەوەیەدا  پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی ناو نەخۆشخانەکەی کۆڵییەوە و یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەشی ڕاسپارد دەستبەجێ دەست بە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە بکەن کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

هەروەها د. فرسەت سۆفی، ڕێنمایی بە بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆشخانەکەدا لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان و وتی، "دەبێت پەرۆشانە مامەڵە لەگەڵ کەیسی نەخۆشدا بکەن و لە خزمەتی هاوڵاتیان دابن"، ئەوەشی پێی ڕاگەیاندن کە پاک و خاوێنی دەبێ پێوەری یەکەم بێ بۆ نەخۆشخانەکە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ ڕێنمایی بە بەڵێندری پاککردنەوە بدرێت.

پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەران و دکتۆرەکانیش بە دواوامی نەخۆشخانەکردەوە  و هەر فەرمانبەر و پزیشکێک  کە ئامادەی دەوامکردنەکەی نەببوو ڕێکاری پێویستی لەبەرامبەردا گیرایەبەر.

 

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.