فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه ، كه درەنگانی ئەمشەو بارهەڵگرێکی گەورە بەهۆی بەرزی بارکەیەوە خۆی کێشاوە بەیەکێک لەهێما گەورەکانی هاتووچۆ لەنزیک فاملی مۆل له‌شه‌قامی 100 مه‌تری
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت ، ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه زیانێکی زۆری بههێماكهى هاتووچۆ گه‌یاندووه و لەدوای روداوەکهش شۆفێرەکە رایکردووەو شوێنەکەی جێهێشتووە
فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه هەر کەسێک زانیاری هەیە دەربارەی یان تابلۆی بارهەڵگرەکە دەزانێت ئاگادارمان بکاتەوە

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.