Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:07

د.بەرهەم ساڵح کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند

رۆژی 21-12-2019 كۆنگرەی چوارەمی خۆی لە سلێمانی دەست پێكرد
کوردستان TV
#7
100%


د.بەرهەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری دووهەمی پێشووی سکرتێری یەکێتی لە پەیامێکدا کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە پەیامێكدا سەركەوتنی كۆنگرەی حزبەكەی راگەیاند و گوتی: یەكێتی توانی لە دۆخێكی ئاڵۆزدا كۆنگرەیەكی سەركەوتووان ئەنجامبدات.

گوتیشی کۆنگرە دەرفەتی بەهێزکردن و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەڕەخسێنێت.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی 21-12-2019 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆنگرەی چوارەمی خۆی لە سلێمانی دەست پێكرد و توانی لە ماوەی چەند رۆژێكدا كۆنگرەكەی تەواو بكات پاش ئەوەی چەند ساڵێك بوو بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانەوە دوا كەوتبوو.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.