Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:07

سبەینێ دیاردەی خۆرگیران روو دەدات

لە هەرێمى كوردستان و عیراقیش بەدى دەكرێت نزیكەى 36 تا 44 خولەك دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


سبەینێ سەرلەبەیانی دیاردەی خۆرگیرانی تەواو  لە بەشێكی زەوی بە شێوەیەكی تەواو روو دەدات و لە بەشێكی دیكەیدا بە شێوەیەكی نیمچە گیران ڕوو دەدات، كە هەرێمی كوردستان ئەم بەشەیان دەگرێتەوە، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌بیندرێت.

هەرێم عومەر كاكل جێگری سەرۆكی (رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان) به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بە پێى داتا و ئەژمارە ووردە زانستیەكانى وا چاوەڕوان دەكرێت كە له 26/12 دیاردەیەكى گەردوونى ناوازە رووبدات ئەویش خۆرگیرانى ئەڵقەییه لە جیهاندا: ئەم خۆرگیرانە لە هەریەكە له وڵاتانى بەحرین و قەتەر و ئیمارات و رۆژهەڵاتى سعودیە و باشورى هیند و باكوورى سریلانكا و مالیزیا و ئەندەنوسیا و زەریاى هیند و زەریاى هێمن وەك خۆرگیرانى ئەڵقەیى تەواو بەدى دەكریت ، وە لە ولاتانى ئاسیا و باكورى ئوسترالیا بەشێوەى نیمچەیى بەدى دەكرێت ، بۆیە لە هەرێمى كوردستان و عیراق دیاردەى ئەمجارەى خۆرگیران ئەوساتە دەبێت كە خۆر هەڵدێت نزیكەى نیوەى گیراوە لە بەرەبەیاندا ، لە هەرێمى كوردستان و عیراقیش لەگەڵ خۆرهەڵاتن خۆر بەشێكى گیراوە بەرێژەیەك :

- هەڵەبجە %44.5
- سلیمانى %41.6
- هەولێر %29.6
- دهۆك %24.1
- كەركوك %30
- بەغدا %44.6
- واسط %56
- بەسرە %74.4
- فاو %80.1

كۆى گشتى ماوەیى خۆرگیرانى ئەڵقەیى لە جیهاندا 5 كاتژمێر و 36 خولەك دەبێت و ئەو ماوەیەى لە هەرێمى كوردستان و عیراقیش بەدى دەكرێت لە دواى خۆرهەڵاتن نزیكەى 36 تا 44 خولەك دەبێت بەپێى شوێنگەى جوگرافى شارەكان ، دوورى خۆر لە هەسارەى زەوى لە ساتى خۆرگیران 147 ملیۆن و 300 هەزار كم ەو دوورى مانگیش لە زەوى 384 هەزار كم .

لەرووى زانستیەوە ناكرێت بە چاوى ئاسایى یان بە تەلیسكۆب سەیرى خۆرگیران بكرێت بەهۆى بەهێزى تیشكى خۆر كە كاریگەرى و زیانى راستەوخۆى دەبێت بۆ تۆرى چاو و بۆیە دەكرێت بە چاویلكەى تایبەتى و فلتەرى تایبەتى خۆرگیران سەیر بكرێت .

ئەمسال چاوەڕوان دەكرا 5 دیاردەى فەلەكى لە جیهان رووبدات كە 2 دیاردەى مانگ گیران و 3 دیاردەى خۆرگیران بوو، كە 4 دیاردە روویدا لەسەرتاسەرى جیهان و كە لەمانه 2 دیاردەى مانگ گیران لە هەرێمى كوردستان بەدى كراو ئەم خۆرگیرانەش لە هەرێمى كوردستان بەدى دەكرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.