ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه لە بازگەی دێگەڵە زیاتر لە 25 تۆن هێڵکە ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه شیاوی خواردن نین، له مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا .
له‌م باره‌یه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رایگه‌یاند كه ئه‌و ئه‌و باره هێلكه‌یه ده‌ستكاری رێكه‌وته‌كه‌ی كرا كه رێكه‌وتنی ده‌رچوونه‌كه‌ی 13ی 1ی 2020ه تا 13ی 3ی 2020 كه تا ئێستا ئه‌و رێكه‌وته و ساڵی نوێش نه‌هاتووه .
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر گوتیشی: 400 كارتۆنی دیكه‌ش رێكه‌وتی 13ی 12ی 2019 تا 13ی 3ی 2020ی لێدراوه كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه چونكه ناكرێت ماوه‌ی هێلكه له یه‌ك مانگ زیاتر بێت .
هه‌روه‌ها 250 كارتۆنی دیكه‌ش به تێكه‌ڵاوی دانراوه و ئه‌و 250یه‌ش كارتۆنه هێلكه‌ی تێدایه كه هه‌ر رێككه‌وتی له‌سه‌ر نییه .
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید راشیگه‌یاند كه ئه‌و بیست و پێنج تۆن هێلكه‌یه له توركیاوه بۆ ناو ئێران هاورده كراوه و له مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه هه‌وڵ دراوه بهێنرێته ناو هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.