ڕۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی بەریتانی له راپۆرتێكدا پێشبینی چه‌ندین ڕووداوى له ساڵی 2020 لە جیهاندا كردوه‌و یه‌كێك له‌و پێشبینیانهى رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ساڵی داهاتوو دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت و ناسەقامگیریی سیاسیی قووڵتر دەبێتەوە.
هەروەها پێشبینی كردووە، كه ساڵی داهاتوو شه‌ڕى سه‌ربازى له نێوان ئهمهریكاو ئێران روو بدات.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها نوسیویهتى" ساڵی داهاتوو توندوتیژیی سەربازی لە نێوان سوپای توركیا و هێزە كوردییەكان لە توركیا و سووریا زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
رۆژنامەكه بۆ ئەم پێشبینیانە، ڕاى 500 بەرپرس و لێكۆله‌رو پسپۆری سیاسی و ئەكادیمیی ئەمریكی و جیهانی وەرگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.