Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 05:45

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: مامەڵەی خراپ لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکرێت

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق زانیارى له‌مه‌ر خۆپیشاندانه‌كان ده‌خاته‌روو
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند" هێشتا مامەڵەی خراپ لەگەڵ خۆپیشاندەرە رفێنراوەکان دەکرێت و به‌رده‌وام ئەشکەنجە دەدرێن.
 
له‌م باره‌وه‌ ئەنەس عەزاوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند" پێشتر چه‌ندین خۆپیشاندەر كه‌ ده‌ستگیر كرابوون، گوتەیان لێوەرگیراوە کە دوای ئازادکردنیان جارێكى تر نابێت بچنەوە ناو خۆپیشاندانەکانه‌وه‌.
   
پێشتریش عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا 29 حاڵەتی تیرۆرکردنی چالاکڤانان تۆمارکراون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.