هەرێم عومەر جێگری سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دیارده‌ی خۆرگیران له به‌شێكی زه‌وی به شێوه‌ی ته‌واو و له به‌شێكی دیكه‌ش به شێوه‌ی نیمچه گیران رووده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌رێمی كوردستانیش دیاره‌ده‌كه به شێوه‌ی نیوه خۆرگیران رووده‌دات و ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی بارانبارین رێگه بدات، هاووڵاتیان ده‌توانن ئه‌و دیاره گه‌ردوونییه ببینن.
به وته‌ی جێگری سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان له به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای هیند و زه‌ریای هێمن دیارده‌كه به شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌یی ته‌واو رووده‌دات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.