Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:07

ناسا:  ده‌ریاچه‌ی دووکان له‌شێوه‌ی داری کریسمسه‌

وێنه‌یه‌كی ده‌ریاچه‌ی دووكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان (NASA) وێنه‌یه‌كی ده‌ریاچه‌ی دووكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌ژێری نووسیوه‌ "ده‌ریاچه‌كه‌ له‌شێوه‌ی داری كریسمسه‌".

ناسا وێڕای بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌كه‌، زانیاری له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیوێتی "ده‌ریاچه‌كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ره‌كه‌ی 97 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"

ناسا هۆكاری بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی بۆ لێكچوونی به‌ داری كریسمس گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كانوونی یه‌كه‌می 2018 له‌لایه‌ن ئه‌لێكس گێرست-ی فه‌له‌كناس گیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.