عه‌وداڵی به‌خته‌وه‌ری و ده‌ستت ناكه‌وێت؟ بابزانين چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.
ـــ ڕۆژێك قسه مه‌كه بزانه چه‌نده ناخۆشه ڵاڵ بێت...
بزانه توانای قسه كردن چ خۆشیه‌كه كه‌پێی به‌خشیووی.
ــ ڕۆژێك چاوت مه‌كه‌ره‌وه... بزانه كوێری چ ئازارێكی هه‌یه!
چاوی ساغ چ نیعمه‌تێكی ڕه‌هایه كه تۆ هێشتا هه‌ستت پێی نه‌كردووه...
ــ ڕۆژێك قاچه‌كانت به‌كار مه‌هێنه داوا له ده‌وروبه‌ر بكه كاره‌كانت بۆ ئه‌نجامبده‌ن ،ئه‌وسا ده‌زانی به هه‌بوونی دوو قاچی ساغ چ پاشایه‌كی كه‌واته به‌خته‌وه‌ربه..
ــ ڕۆژێك بێ دایك و باوك به‌ڕێ بكه...
بزانه چه‌نده به ئازار ، ژیانكردن بێ نازی ئه‌وان...
ــ ڕۆژێك بێ هاوڕێ باشهكهت به‌ڕێ بكه...هه‌بوونێ هاوڕێیه‌كی باش و ڕاستگۆ چ بهختهوهرییكه چه‌نده ته‌نهای ناخۆشه...
ــ ڕۆژێك بێ خوشكه‌كه‌ت و بێ برا كه‌ت و شهڕهكانێ و بێ سه‌روبه‌ره‌كانی به‌ڕێ بكه ئه‌وسا ده‌زانی نه‌بوونیان چه‌نده بێ ناز ده‌بێت ژیان.بزانه ته‌نانه‌ت شهڕهكانیشان چ چێژێكی هه‌یه...
ــ نا ڕۆژێكیان ته‌نها ڕۆژێك بهجلێكی كۆنه‌وه و به پێڵاوێكی چهندجاڕێك ، پینه‌كراو بگه‌ڕێ یاخود دوو ڕۆژ به‌برسیه‌تی به‌ڕێ بكه. بێ جزدان بڕۆ بازار.. با پاره‌ی پاسیشت پێ نه‌بێت. بزانه هه‌ژاری چ ئازارێكی كوشنده‌یه!
هه‌بوونی پاره‌ی پاش و جلێكی پاك و پێڵاوكی تازه وسكێكی پڕ چ بهختهوهریهكه...
ــ ئه‌مجاره ڕۆژێك له‌ناو خێمه‌یه‌ك له وه‌رزی گه‌رما یاخود له‌زستاندا ژیان ببه‌سه‌ر بزانه بێ ماڵی چه‌نده ناخۆشه... هه‌بوونێ سه‌قفێكی ئارام و دوو هه‌یوان چ كۆشكێكه...
ــ ڕۆژێك به ڕق به‌ڕێ بكه بزانه چ نهفامییهكه ! خۆشه‌ویستی چه‌نده پڕه له ئاسووده‌یی و ئارامی رۆح...
ــ ڕۆژێكی تریش بڕۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌شه به ئازاره‌كان ببینه ئه‌وسا ده‌زانی له‌ش ساغی چ نیعمه‌تێك و بهختهوهریهكه.
ــ ئه‌گه‌ر زۆرێكیشت له‌مانه نه‌بوو هه‌موو ئه‌و نازوو نیعمه‌تانه بژمێره كه خودا پێی داوی و به پاره ناكڕدرێن...
بزانه {نا به‌خته‌وه‌ربوون} چییه؟
ئه‌وسا بزانه كه‌چه‌نده پڕیت له به‌خته‌وه‌ری و چ گه‌نجینه‌یه‌كت هه‌یه...
ــ ده‌ی كه‌واته مه‌گه‌ڕێ بهدواێ به‌خته‌وه‌ری له‌ناخ و خودی خۆتدا بوونی هه‌یه هه‌ر لێره‌یه له دڵدایه له‌شوێنی دوور بۆی مه‌گه‌ڕێ...
ـــ به‌خته‌وه‌ری وه‌كو تۆپێك وایه كاتێك دڕوات به‌دوایدا ڕادهكهین..كاتێك له‌لامانه تێی هه‌ڵده‌ده‌ین...
ـــ هه‌بوونی ویژدانێكی ئارام و ئاسووده سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌كی بێ كۆتاییه.
و/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.