راهێنه‌ری یانه‌ی باره‌سلۆنای ئیسپانی ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی له‌میادی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند ئاستی تیپه‌كه‌م له‌م وه‌رزه به‌به‌راورد به‌رابردوو باش نیه، چونكه ئه‌مساڵ له‌ده‌ستپێكه‌وه ئاماده‌كاری باشمان ئه‌نجام نه‌دابوو، بۆیه له‌ده‌ستپێكی یاری لالیگاش دووچاری دۆراندن هاتین
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره نه‌یشارده‌وه كه له‌ئێستادا یانه‌كه‌ی له‌پێشه‌نگه، به‌لام جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی ركابه‌ری زۆر نیه و كاروانێكی درێژیشیان له‌به‌رده‌م ماوه، سه‌باره‌ت به‌ركابه‌ری خولییانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڤالڤێردی جه‌ختیكرده‌وه تیپه‌كه‌ی له‌چامپیۆنز لیگ نمایشێكی جوان پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ركابه‌ری به‌رده‌وام بین به‌ئومێدی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ده‌رچوون له‌یاری كلاسیكۆ به‌یه‌كسان به‌بێ گۆڵ ئه‌و راهێنه‌ره دووپاتیكرده‌وه یاری كلاسیكۆ یاریه‌كی ئه‌سته‌مه و یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌میشه هه‌ولی داوه باشترین ئاست له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ پێشكه‌ش بكات
ده‌رباره‌ی یاری قۆناغی شانزه‌ی چامپیۆنز لیگ ڤالڤێردی وتی ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ یاریه‌ك و هیچ یانه‌یه‌كیش به‌ئاسان وه‌رناگرین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ئیتالیا به‌ئه‌نجامێكی شایسته بگه‌رێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.