ئاژانسی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كانی رووسیا دووپاتیكرده‌وه بریاره‌كانی ئاژانسی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كانی جیهانی ره‌تده‌كاته‌وه تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌رزشوانانی رووسیا له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپادی تۆكیۆ
له‌مباره‌وه ستانسلاڤ بۆزدنیاكۆڤ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی رووسیا دوای گفتوگۆكردنی له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ئاژانسی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كانی جیهانی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند بریاری ئاژانسی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كانی جیهانی له‌مه‌ر وه‌رزشوانانی رووسیا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌نۆی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ریكردوه، هه‌روه‌ها ناوبراو نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و بریاره‌ی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی رووسیا روونیكرده‌وه یۆرۆ گانۆسمان راسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیستو حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م بریاری ره‌تكردنه‌وه‌ی وڵاتی رووسیا بگه‌یه‌نێته لێژنه‌ی جێبه‌جێكاری ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كان، جێگای باسه به‌هۆی پرسی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خش له‌لایه‌ن وه‌رزشوانانی رووسیا ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی وه‌رزشوانانی رووسیا له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.