Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 12:11

له‌ پێشبڕکێی خلیسکانی سه‌ربه‌فر یاریزانێک و رێکخه‌رێک له‌ به‌ریه‌ک که‌وتن و پێکان رزگاریان بوو

له‌میانی جامی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ هه‌وارگه‌ی ئالتا بادیا له‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچ له‌ ئاستی پیاوان كه‌ له‌میانی جامی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ هه‌وارگه‌ی ئالتا بادیا له‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانی كڕواتی، فیلیپ زوبیچیچ له‌كاتی گه‌یشتنی به‌ خاڵی كۆتایی پێشبڕكێكه‌ نزیك بوو له‌ به‌یه‌ك كه‌وتنی به‌ یه‌كێك له‌ ڕێكخه‌رانی پێشبڕكێ، به‌ڵام یاریزانه‌ ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵیه‌كه‌ له‌ دوایین چركه‌كاندا توانی به‌ خێرایی خۆی له‌ ڕێكخه‌ره‌كه‌ دووربخاته‌وه‌و هه‌ردوولا له‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن و پێكان ڕزگاریان بوو 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.