سوپای وڵاتی فینلاند، كه یه‌كێكه له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، بڕیاریدا کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق بهێنێت و بیانگوازێته‌وه بۆ هەرێمی کوردستان.
ماڵپه‌ڕی یوتیسیتی فینلاندی بڵاویکردەوە، کە سوپای وڵاتەکەیان ساڵی 2020 کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەهێنێت و سەرجەمیان بۆ شاری هەولێر دەگوازرێنەوە.
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه، هێزەکانی فینلاند کۆتایی بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەهێنن و دوای گواستنەوەیان بۆ شاری هەولێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌یان كه له كوردستانن درێژه بە ئەرکەکانیان بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکان دەدەن.
هێزه‌كانی سوپای وڵاتی فینلاند ژمارەیان نزیکەی 80 ئه‌فسه‌رو سەربازە و ئەرکیان مەشق و راهێنانە بە هێزەکانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، له 2015 له عێراق و كوردستان به‌شدارن له ئه‌رك و چالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
سه‌نته‌ر میدیا
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.