له ناو سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانیان له به‌غداوه، کۆڵۆنێڵ مایڵز کەیگنز وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ساڵی 2019 توانیمان مه‌شق به 10 هه‌زار پیشمه‌رگه بكه‌ین، مه‌شقه‌كان جیاواز بوون، له بواره‌كانی به‌كارهێنانی چه‌ك و شه‌ڕی رووبه‌ڕوو و هه‌روها مه‌شقی پزیشكی و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌واڵگری.
کۆڵۆنێڵ مایڵز له لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی رابردوو پێشمه‌رگه 10 چه‌كداری داعشی ده‌ستگیر كرد، وتیشی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هێشتا داعش چالاكه. هاوكات داواشی كرد، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی تۆكمه هه‌بێت له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ k24، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینیه‌وه پیرۆزبایی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نارد‌و رایگه‌یاند: گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریمس و سه‌ری ساڵ، وتیشی، ئێمە میوانین لێرەو هه‌وڵیشمانداوه میوانێكی باش بین، زۆر سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، کە دەگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌مریكا یاده‌وه‌ری خۆش و جوان ده‌به‌ینه‌وه كه پڕه له باسی كوردستان و ئه‌و ئه‌زموونه خۆشه‌ی له كوردستان هه‌مانبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.