Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:41

ئێران لە زۆربه‌ی شاره‌کان هێڵی ئینتەرنێتی داخست

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌
کوردستان TV
#11
100%

حکومەتی ئێران لە بەشێک لە شارەکاندا هێڵی ئینتەرنێتی داخستووە و رێوشوێنی ئەمنیشی گرتووەتە بەر.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی رۆیتەرز، ژمارەیەک زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان دەکەن دژی حکومتی وڵاتەکەیان و ئەمەش لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگی بەکارهێنەرێکی زۆری کۆکردووەتە.

ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت لە ترسی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان لە شارەکاندا، حکومەتی ئێران هیڵی ئینتەرنێتی لە هەریەک لە پارێزگاکانی کوردستان. زەنجان و ئەلبۆرز داخستووە.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لە ناوچە کوردییەکان باس لەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان بە ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە وەستاون، یان دەسووڕێنەوە و لە چەند شوێنێکی دەنگی تەقە بیستراوە.

شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە شاری کرماشان خۆپیشاندان ڕووی داوە و لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.

 

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.